گەڕی دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی ١٨٣ پەرلەمانتار دەستی پێکرد، لەم گەڕەدا کێبڕكێکە لەنێوان مەحمود مەشهەدانی و سالم عساوییدایە.
بە ئامادەبوونی ١٨٣ پەرلەمانتار، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی کرد بە ئەنجامدانی گەڕی دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.
لە گەڕی یەکەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقدا، کاندیدی
سوننەکان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان (مەحمود مەشهەدانی) زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا.
ئەمڕۆ،
دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ دەستی پێکرد و هەریەکە لە مەحمود
مەشهەدانی و سالم عیساو و تەلاڵ روبەیعی و عامر عەبدولجەبار کاندیدن بۆ ئەو پۆستە.
پێشتر،حەیدەر مولا ئەندامی پەرلەمانی عێراق سەربە
هاوپەیمانی عەزم بۆ میدیا عێراقییەکان ئاماژەی بەوە کرد، سەرجەم لایەنە سوننەکان
رێککەوتوون لەسەر تێپەراندنی مەحمود مەشهەدانی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان.
رۆژی ١٤ـی ١١ـی
ساڵی رابردوو، دادگای فیدراڵیی عێراق، لەسەر سکاڵای لەیس دلێمی پەرلەمانتاری
پەرلەمانی عێراق، کۆتایی بە ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان هێنا.