سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، روبەڕوی ئاستەنگ بوونەتەوە لە کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنورییەکانی هەرێم.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، سەرەڕای هەوڵەکانیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دەروازە سنورییەکان، بەڵام رووبەرووی ئاستەنگ و ئاڵنگاری بوونەتەوە بە تایبەت لە دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان.
وتیشی، داهات و یەکخستنی سیاسەتی گومرگی دەروازە سنورییەکان لە ئاستێکی
پێویستدا نییە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژانە ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی قاچاخ لە دەروازە
سنورییەکانی هەرێمەوە ئاودیوی وڵاتانی تر دەکرێت و داهاتی هەر ڕۆژێکیشی بە ٥٠٠ ملیۆن
دۆلار دەخەمڵێندرێت .
ئەمەش یەکەمجار نییە بەرپرسانی عێراق ناڕەزایی دەربڕن لەسەر کۆنتڕۆڵنەکردنی
دەروازە سنورییەکانی هەرێم بەڵکو لە پێشتر و لەسەر قاچاخی نەوتی هەرێم رێکخراوی ئۆپیک
هۆشدارییان دایە حکومەتی عێراق، لەسەر ئاستی باڵای حکومەتی عێراق داوا لە بەرپرسانی
هەرێم کرا قاچاخی نەوت لەو دەروازە سنوریانەوە ڕابگرن.