سەردێڕ:

کەشناسێکی عێراقی: پێشبینیدەکرێت بارانبارینەکە ئەم هەفتەیە بەردەوامبێت

AM:09:29:30/10/2021

33556 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسێکی عێراقی رایگەیاند، ئەو بارانبارینەی لە دوێنێوە دەستی پێکردووە ئەگەری هەیە ئەم هەفتەیە بەردەوامبێت. هاوکات، لەبارەی هەرێمەوە هۆشداریدەدات لەوەی بارانەکە بەخوڕتربێت.


ئەمڕۆ شەممە، سادق عەتیە، کەشناسی عێراقی لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردەوە، پێشبیندەکرێت بارانبارین لەم هەفتەیەدا بەردەوامبێت.

دەسڵێت، لە چەند ناوچە و شارێکی وڵات باران بەخوڕی دادەکات و پلەکانی گەرمی دەست بە نزمبوونەوە دەکەن و لە رۆژی چوارشەممەدا سەرمای زستانە دەستپێبکات.

ئەو کەشناسە عێراقیە ئاماژەی بەوەشدا، پێشبیندەکرێت لە نیوەی ئەم هەفتەیەیدا پلەکانی گەرما لە باکوری ئەفریقا دابەزن و بەمەش کەشوهەوا ناجێگیردەبێت و ئەگەری بەردەوامبوونی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی جیاوازی ناوەڕاست و باشوری وڵات هەیە.

لەبارەی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بەرەبەیانی سبەینێ رۆژی یەکشەممە، سادق عەتییە هۆشداریدا لەوەی با لەشەوەوە هەڵبکات و لەبەرەبەیانەوە بارانی بەلێزمە ببارێت لە هەولێر و دهۆک و نەینەوا.

باسی لەوەشکرد، پێشبینیدەکرێت لە رۆژی چوارشەممەوە پلەکانی گەرمی دەست بەدابەزین بکەن و سەرمای زستانە دەستپێبکات.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە هەفتەی رابردووەوە کەشناسی هەرێم و عێراق بڵاویانکردەوە پێشبینیدەکرێت ئێوارە رۆژی هەینی بارانبارین دەستپێبکات، لە دوێنێەوە ئاسمانی هەرێم هەوراوی بوو دواتر لە عەسرەوە نمەباران دەستی پێکردو لەشەودا رێژەی باران بارینەکە زیاتربوو و ئەمڕۆش بەردەوامە. هاوکات، لەگەڵ بارانبارینەکدا هەورەبروسکەشی لەگەڵدایە.

کـ ، ئـ













گەلەری