AM:08:34:30/10/2021
27968 جار خوێندراوەتەوە
هەوڵى ژەهرخواردکردنى کاندیدێکى سەربەخۆى دەرچووى هەڵبژاردنە پێشوەختەکەى عێراق درا و بەهۆیەوە کوڕێکى گیانیلەدەستدا.
میدیاکانى عێراق چەند وێنەیەکیان بڵاوکردەوە کە تیایدا کاندیدێکى سەربەخۆى دەرچوو لە پارێزگاى بابل تەرمێکى هەڵگرتووە و ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەوە تەرمى کوڕەکەیەتى کە لە هەوڵێک بۆ ژەهرخواردکردنى ئەو کاندیدە دەرچووە گیانیلەدەستداوە.
بەگوێرى هەواڵى
ئەو میدیایانە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یاسر حوسەینى کاندیدى دەرچووى سەربەخۆ لە
هەڵبژاردنە پێشوەختەکەى عێراق لە بازنەى باکورى پارێزگاى بابل بەهۆى ئەوەى هەوڵى
ژەهرخواردکردنى دراوە کوڕێکى بەناوى محەمەد مەهدى گیانیلەدەستدا و هاوسەر و
منداڵەکانى تریشى دۆخى تەندروستییان خراپە و رەوانەى نەخۆشخانە کراوون.