بانێکە و دوو هەوا، ئەمە هەڵوێستی یەکێتیە بەرامبەر پرۆژەی "هەژماری من"، یەکێتی لە میدیاکانەوە دەڵێن، لەگەڵ "هەژماری من" دا نین، بەڵام سەدان فەرمانبەر لە سلێمانی ناچار کراون فۆڕمەکە پڕ بکەنەوە و تەنانەت هەڕەشەی راگرتنی مووچەشیان لە بەشێکی فەرمانبەران و خانەنشینان کردوە.
هەژماری من ئەو پڕۆژەیەی لە ئێستادا خاڵی هاوبەشی نێوان پارتی و یەکێتییە، بەڵام وەک کارتێکی سیاسی، یەکێتی پشتی تێدەکات.
یەکێتی ناوبەناو
لە رێگەی میدیا و بەرپرسەکانیەوە دەڵێت لەگەڵ پڕۆژەی "هەژماری من" دا نییە،
بەڵام هەر لەلایەن یەکێتییەوە، سەدان مووچەخۆر ناچار کراون فۆڕمەکە پڕ بکەنەوە و تەنانەت هەڕەشەی راگرتنی
مووچە لە بەشێکی فەرمانبەران و خانەنشینان کراوە.
"هەژماری
من" جگە لەوەی چەندین کێشەی تەکنیکی تێدایە، لەگەڵ ئەوەشدا سوودی راستەوخۆی بۆ
بانکەکانی پارتی و یەکێتی هەیە، ئامێرەكانیش وەك پێویست كار ناكەن و هەندێكشیان بەتاڵن،
لە ماوەکانی رابردووشدا، چەندین مووچەخۆر لەکاتی راکێشانی مووچەکانیاندا لە
ئامێرەکان، تووشی کێشە بوون و نەیان دەتوانی مووچەکانیان رابکێشن.
لە ئێستادا زیاتر
لە ٥٠٠ هەزار مووچەخۆر فۆڕمی "هەژماری من" یان پێ پڕ کراوەتەوە بە ناچاری
و بەسەر ٢١١ ئامێردا دابەش کراون، هەر مووچەخۆرێک
لە کاتی وەرگرتنی مووچەکەیدا، بڕی دوو هەزار و ٥٠٠ دیناری لێ دەبڕدرێت.