سەردێڕ:

سودانی:لەگەڵ هاوپەیمانان رێککەوتووین بۆ کۆتایی هێنان بە ئەرکەکەیان لە عێراق

PM:07:02:29/10/2024

1108 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ هاوپەیمانان گەیشتوون بە ڕێککەوتن بۆ کۆتایی هێنان بە ئەرکەکانی هاوپەیمانان و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان.


ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر کابینەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد، لە پرسی گرنگدا سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە کە یەکێکیان رێککەوتنە لەگەڵ هاوپەیمانان بۆ کۆتایی هێنان بە ئەرکەکانی هاوپەیمانان و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان.

باسی لەوەش کردووە، لە دوو ساڵی رابردوودا چەندان پرۆژەی خزمەتگوزارییان تەواو کردووە کە لە ساڵی ٢٠٠٥ـەوە کەڵەکە ببوون و لە کەرتی کارەباشدا گەیشتوون بە بەرهەمهێنانی زۆرترین بڕی کارەبا.

ئەوەشی خستە روو، کردنەوەی بنکەی تەندروستی و نەخۆشخانە یەکێکی دیکەیە لە سەرکەوتنەکانی کابینەکەی و حەوت ملیۆن کەس لە هاوکاری کۆمەڵایەتیدا تۆمارکراون.

وتیشی، لە دوو ساڵی کارکردنیاندا توانیویانە رێژەی هەژاری لە ٢٣٪ـەوە بۆ ١٧.٧٪ کەمبکەنەوە. ئاستی داهاتی نانەوتیشیان بەڕێژەی ٦٪ بەرزکردووەتەوە.













گەلەری