PM:04:22:29/10/2024
4028 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی یەکێتیی رایگەیاند، هاوشێوەى پێشوو بەشدارى حکومەت ناکەن و دەیانەوێت ئەمجارە هاوبەشى حکومەت بن.
سەعدى پیرە وتەبێژی یەکێتیی لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانى حزبەکەى باسى لەوەشکردوە، نابێت حکومەت، حکومەتى لایەنێک بێت و یەکێتیش بەشدار بێت تێیدا بەڵکو ئەمجارە کابینەى حکومەت پێویستە کابینەى هاوبەش بێت.
یەکێتى لە هەموو کابینەکانى حکومەتى هەرێمدا
شەریکى بنەڕەتى بووە و دواتر خۆشى وەک ئۆپۆزسیۆن دەردەخست و دەیوت ئەوان
بەشداربوون و هاوبەش نەبون.