خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیراندا گردبوونەوە و باس لەوەدەکەن، حکومەت دانانى مۆلیدە ئەهلییەکانى داوە بە کۆمپانیایەکى حزبى.
خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیراندا گردبوونەوە و دەڵێن، حکومەت دەیەوێت مۆلیدەکان بداتە کەرتی تایبەت و ئەو هەموو خاوەن مۆلیدەیە بێکار بکەن.
دەشڵێن، ئەو
مۆلیدانە قوتی چەندین خێزانی لەسەرە و حکومەتیش دەیەوێت ئیجباریان بکات مۆلیدەکان
بدەنە کەرتی تایبەت.
ئەوەشیان خستە
روو، خاوەن مۆلیدە هەیە هێشتا قەرزی کڕینی مۆلیدەکەی لەسەر ماوە حکومەت دەیەوێت
مۆلیدەکەی لێوەربگرێت، لانی کەم با قەرەبووی نیوە بە نیوەی مۆلیدەکان بکەنەوە.
لە هەرێم شانبەشانی کارەبای نیشتیمانی، چەندین ساڵە حکومەت لەبری زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا، مۆلیدەی ئەهلی بۆ گەڕەک و سیتییەکان داناوە. ئەوەش دوای ٣٣ ساڵ لە حکومڕانی و بەدەستەوەبوونی داهات و خێر و بێری هەرێمی کوردستان، هێشتا نەیانتوانیوە کارەبای نیشتیمانی ٢٤ کاتژمێری بۆ هاوڵاتیان دابین بکەن و کارەبای دیکەیان بە نرخی بەرز پێدەفرۆشنەوە.
لەکاتێکدا وەک ئەرکی خۆی؛ پێویستە حکومەت ئەگەر کارەباشی پێدابین نەکرێت، ئەوا بە نرخی پاڵپشتیکراو و هەرزان ئەو خزمەتگوزارییە گشتییانە بۆ هاوڵاتیان فەراهەم بکات، لە ئێستادا بەوەشەوە ناوەستێت، دەیەوێت مۆلیدە ئەهلییەکانی گەڕەکەکان لە هاوڵاتیان وەربگرێتەوە و بیداتە کەرتی تایبەت.