سەردێڕ:

بەهۆی گرانی نرخی نەوتەکەی حکومەت؛ هاوڵاتیانی سنووری پشدەر دار بەکاردەهێنن

PM:09:17:27/10/2024

932 جار خوێندراوەتەوە

کەشوهەوا لە هەڵشۆی سنووری پشدەر ساردی کردووە و هاوڵاتیانیش دەڵێن، نرخی نەوتەکەی حکومەت زۆر گرانە و ئامادە نین بیکڕن، بۆیە بە ناچاری بۆ گەرمکردنەوەی ماڵەکانیان روویان لە کۆکردنەوەی دار کردووە.


سەرما و وەرزی پایز و زستانەکەی هەڵشۆی سنووری پشدەر جیاوازە، بە جۆرێکە جوڵە لە ئاوایی دەبڕێت، سەرەڕای ساردی کەشوهەواکەی گوندنشینان رەتیان کردووەتەوە نەوت بە ١٠٤ هەزار دینار لە حکومەتی کاربەڕێکەر بکڕن.

هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە دەڵێن، خۆیان مشوری خۆیان خواردووە و لە ئێستاوە داری پێویستیان کۆکردووەتەوە تا لەبری سووتەمەنی ماڵەکانیانی پێ گەرم بکەنەوە.

ئاماژە بەوەش دەکەن، گەر نەوت بە کاربهێنن ساڵانە پێنج بۆ حەوت بەرمیل نەوتیان پێویستە بەڵام بەهۆی نرخەکەی ناتوانن دابینی بکەن و دار لەبری سووتەمەنی بەکار دەهێنن بۆ گەرمکردنەوەی ماڵەکانیان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەگەرچی یەکێتی و پارتی رۆژانە ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم بە قاچاخ و بە تانکەر دەفرۆشن کەچی ساڵی بەرمیلێک نەوت بە هاوڵاتیان بەڕەوا نابینن و لەبری دابەشکردن پێیان دەفرۆشن.













گەلەری