سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. دوکەڵی سوتانی دارستانەکان ئاسمانی نیۆرکی داپۆشیوە

PM:07:30:21/07/2021

5396 جار خوێندراوەتەوە

ئاسمانی شاری نیۆرک و چەند ناوچەیەکی دیکە لە خۆرهەڵاتی ئەمریکا و کەنەدا بەهۆی سوتانی دارستانەکانی ئەو دوو وڵاتەوە بە دووکەڵێکی زۆر داپۆشراوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی پاراستنی ژینگە لە ویلایەتی نیۆرک لە ئەمریکا هۆشداریدا لە بەرزبوونەوەی ئاستی ئەو دەنکۆڵە وردانەی بەهۆی دووکەڵی سوتانی دارستانەکانەوە ئاسمانی شارەکەی داپۆشیوە، بەشێوەیەک لە رووبەری هەر یەک مەتر چوارگۆشەدا بڕی ٣٥ مایکرۆگرام دەنکۆڵە هەبێت.

پسپۆرێکی بواری ژینگە لە دەستەی پاراستنی ژینگەی ئەمریکی رایگەیاند، تا ئاستی دووکەڵ و دەنکۆڵەکان بەرزبن لەبەرگە هەوادا ئەوا کاریگەری لەسەر هەوای پاک کەمترە، بەڵام ئەمجارە ئاستی دووکەڵەکە نزمە و ئەمەش نیگەرانی دروستکردووە.

لەلایەن خۆیەوە، وتەبێژی دەستەی کەشناسی نیشتیمانی ئەمریکا رایگەیاند، پێشبیندەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا بەهۆی ئەو بارستە هەوایەی روو لەناوچەکەدەکات دووکەڵەکە لە ئاسمانی شارەکەدا نەمێنێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما و هاتنی وەرزی کەوتنەوەی ئاگرەکان لە ئەمریکا چەندین ئاگر لە کالیفۆرنیا و نیفادا و ئۆریگۆن و چەند ناوچەیەکی دیکە لەو وڵاتە کەوتووەتەوە.

لەکەنەداش، زیاتر لە ٢٠٠ ئاگر لەناوچە جیاجیاکان کەوتوونەتەوە، دیارترینیان ئاگرەکەی ناوچەی ئۆنتاریۆیە کە زۆرترین ژمارەی دانیشتوانی ئەو وڵاتەی تێدایە.













گەلەری