سەردێڕ:

مالیکی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە هۆشداری دەدات

AM:10:08:29/10/2021

9576 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، "ھۆشداریم بە لایەنەکان داوە ئەنجامی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان لەوەی ئێستا خراپتر دەبێت".


لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ یەکێک لە میدیا عێراقییەکان، نوری مالیکی سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەنجامی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان لەوەی ئێستا خراپتر دەبێت.

سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا ئاماژەى بەوەشکردووە، بە ئاڕاستەی دووبارەکردنەوەی ھەڵبژاردندا ناڕۆن و پشتیوانی ئەم ئاڕاستەیە ناکەن.

لەبەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەیدا، نوری مالیکی لەبارەی کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەی خستوەتەڕوو، "کاندیدبوونیی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران لەناو لایەنەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگیدا، پێشنیاز نەکراوە".

لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆنیشەوە، سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا ئەوەی وتووە، "لەبەرژەوەندی عێراقدا نییە دوژمنکاری لەگەڵ ئەمریکادا بکات".

لە هەڵبژاردنی ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا، حزبی "ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا" کە مالیکی سەرۆکایەتی دەکات، توانی ٣٧ کورسی بەدەستبهێنێت، لەکاتێکدا لەهەڵبژاردنی گشتی ساڵی ٢٠١٨دا ٢٥ کورسی بەدەستهێنابوو.

رۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی گشتی پێشوەختە لە عێراق بەڕێوەچوو، دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەکەش، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، "ئەنجامی بەراوردکاری دەنگە دەستیی و ئەلیکترۆنییەکان، هاوتابوون".













گەلەری