سەردێڕ:

بەشێک لە کاندیدە براوەکان ھەوڵی پێکھێنانی فراکسیۆنێکی سەربەخۆن لە پەرمانی عێراق

PM:04:00:28/10/2021

2676 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە کاندیدە براوەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەھەوڵی دروستکردنی کوتەلەکی سەربەخۆن لەنێو پەرلەمانی عێراق بۆ ئەوەی وەکو ئۆپۆزسیۆنی حزبە دەسەڵاتدارەکان کار بکەن.


لەنێو ئەو ھەوڵانەی کە کار لەسەر دروستکردنی ھاوپەیمانیەتێکی مەدەنی نوێ دەکرێت لەنێو پەرلمانی عێراقدا بریتییە لە بزوتنەوەی ئیمتیداد کە خۆپیشاندەرانی تیشرین لەخۆ دەگرێت لەگەڵ بەشێک لەسەربەخۆکان.
ھادی سەلامی کانیدی سەربەخۆی  براوە لەھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە ١٨ ی ئەم مانگەدا کۆبونەوەیەک لەنێوان کاندیدانی سەربەخۆ و نوێنەرانی خۆپیشاندەرانی عێراق ئەنجامدرا، کە دوو بۆچونی جیاوازی تێیدا خراونەتەڕوو، بەرەیەکیان وەکو ئۆپۆزسیۆن کارەکانیان بەڕێوە دەبەن، بەڵام بەرەی دووەم دەڵێن ئەوان بە بێلایەنی دەمێننەوە و ناچنە ریزی ھیچ لایەنێک.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کاندیدانەی کە نوێنەرایەتی خۆپیشاندانەکانی تشرین دەکەن چونە ریزی بزوتنەوەی ئیمتیدادەوە و ژمارەیان تەنھا نۆ کورسیە.
ھادی سەلامی ئاماژەی بەوەشدا، پێشبینی دەکەن نوێنەرانی سەربەخۆکان و خۆپیشاندەران بەھەردوولا بگەن بە ٢٥ کورسی لە پەرلەمانی عێراق.
لەلایەن خۆیەوە، فازل ئەبو رەغیف شارەزای کاروباری سیاسی لە عێراق رایگەیاند، ناڕازیانی تیشرین توانیان سەرکەوتووبن و چەند کورسییەکی پەرلەمانی بەدەستبھێنن، بەڵام قۆناغی دواتر کە لەپێشیاندایە بریتیە لە پێکھێنانی ھاوپەیمانییەکی سیاسی بۆ ئەوەی کوتەلەکی پەرلەمانی بەھێز دروستبکەن لەپێناو مسۆگەرکردنی٤٠ کورسی.
پاش راگەیاندنی ئەنجامی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، جوڵانەوەی ئیمتیداد، کە نوێنەری خۆپیشاندەرانی تشیرین لە عێراق دەکەن لەگەڵ چەند کاندێکی براوەی سەربەخۆی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە ئامانجی پێکھێنانی فراکسیۆنێکی ئۆپۆزسیۆنی بەھێزی کۆبوونەوە.

مـ ، کـ 
کـ ، ئـ 












گەلەری