سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. بە هۆی زۆری لافاوەوە هێڵی میترۆی کیف ژێر ئاو کەوت

PM:06:04:21/07/2021

14888 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی ئەو زریانە بەهێزەی لە کیفی پایتەختی ئۆکرانیادا هەڵیکردووە و بارانێکی بەخوڕیش لەگەڵیدا باریوە، هێڵی گواستنەوەی میترۆی شارەکە ژێرئاو کەوتووە.


پێشتر، ئاژانسی هه‌واڵی شینخوای چین بڵاویكرده‌وه‌، له‌ ئاكامی باران بارینه‌ به‌خوڕكه‌ی دوێنێ له‌ شاری زه‌نگژووی له‌ ویلایه‌تی هه‌نان، بەلایەنی کەمەوە ١٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسە چینییەکە، تیمه‌كانی گه‌ڕان و فریاكه‌وتن تاكوو ئێستا ته‌رمی ١٢ كه‌سیان دۆزیووه‌ته‌وه‌، له‌و ناوچانه‌ی لافاوه‌كه‌ كاریگه‌ری تێكردوون و زیاتر له‌ ١٠٠ هه‌زار كه‌سیشیان گواستووه‌ته‌وه‌ ناوچه‌ی ئارام.
لە ئێستادا بەهۆی لافاو و بارانە بەخوڕەکەوە، شه‌قامه‌كانی شاره‌كه‌ ئاوێكی زۆریان تیادا وه‌ستاوه‌ و ئۆتۆمبێله‌كان كه‌وتوونه‌ته‌ ژێرئاوەوە‌، خانوو و ماڵەکانیش زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە و ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتییانیش بێ ماڵ و حاڵ بوون.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی هەواڵی "DPA"ی ئەڵمانی لە پۆلیسی وەرگرتووە، لە هەرێمی گاینلاند- پفاڵز ژمارەی قوربانیانی لافاوەکە گەیشتووەتە ١٢٢ کەس.
لە لایەکی دیکەشەوە و لە ویلایەتی نۆرد-هاین-ڤێستفالن ژمارەی قوربانیانی لافاوەکە بۆ ٤٨ کەس بەرزبووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شاری کۆلنی سەر بەو هەرێمەش ئەوەی ئاشکراکردووە، تەرمی کەسێکیان دۆزیوەتەوە بەڵام هێشتا ناسنامەی ئاشکرا نەکراوە.
لە هەرێمی باڤاریاش تەرمی کەسێکی دیکە دۆزرایەوە و بەم شێوەیە کۆی گشتی ئەو تەرمانەی لە دوای لافاوەکە دۆزراونەتەوە گەیشتووەتە ١٧١ تەرم.













گەلەری