سەردێڕ:

ڤیدیۆ..کێشى ٥٠٠ کیلۆیە و بە ٦٠ پزیشک چارەسەریان بۆ کردووە

PM:12:33:28/10/2021

21440 جار خوێندراوەتەوە

هاوڵاتییەکی سعودی کە کێشی ٥٠٠ کیلۆگرامە، پاش شەش ساڵ لە دانیشتن لەسەرجێ، توانی سەرلەنوێ بۆ یەکەم جار لەسەر قاچەکانی بۆ ماوەیەک بەپێ بڕوات.


منازیر عەبدوڵلا زەحیان سەرۆکی کۆمەڵگەی پزیشکان لە وڵاتی سعودیە ڤیدیۆی مەنسور شراری بڵاوکردۆتەوە کە گیرۆدەی زیادبوونی کێشی لەشێتی و رایگەیاند "سوپاس بۆ خودا مەنسور شراری پاش شەش ساڵ توانی جارێکی تر لەسەر قاچەکانی بەپێ بڕوات".

منازیر عەبدوڵلا زەحیان وتیشی، ئەم گۆرانکارییە دوای ئەوە دێت کە چارەسەری پزیشکی و ڕاهێنانى بۆ کراوە بۆ ماوەی سێ مانگ لەلایەن ٦٠ پزیشک و کەسی شارەزاوە".

روونیشیکردەوە "لەئێستادا خۆی ئامادە دەکات لەپێناو گەڕاندنەوەی بۆ نێو ماڵی خۆی".

پێشتر مەنسور شەراری کە تەمەنی ٤٠ ساڵە بەهۆی زیادبوونی کێشی بۆ نیو تۆن، داوای لەبەرپرسانی وڵاتەکەی کرد بەهانایەوە بچن بۆ ئەوەی چارەسەری پێویستی بۆ بدۆزنەوە.













گەلەری