سەردێڕ:

بەهۆی سڵاوی سەربازیەوە لیژنەی لیکۆڵینەوە لە سێ ئەفسەری پۆلیس درووستدەکرێت

PM:05:28:21/07/2021

70324 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی سڵاوی سەربازی لەلایەن سێ ئەفسەری عێراقی لەکاتی سرودی نەتەوەیی توركمانی، وەزارەتی ناوخۆ لیژنەیەکی لیکۆڵینەوەیان لەسەر دەگرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ رێوشوێنێک بەرامبەریان نەگیراوەتە بەر.


رۆژی ١٤ی تەمموز، سێ ئەفسەرە كە هەرسێكیان لە پێکهاتەی توركمانن و یەكێكیان ژن بوو، سڵاوی سەربازییان كرد لەوكاتەی سرودی نەتەوەیی توركمانی لێدرا لە مەراسیمێكدا لە رۆژی شەهیدانی توركمان كە لە كەركوك بەڕێوەچوو.
بەپێی چاوگێکی ئاگادار دوای رووداوەكە وەزارەتی ناوخۆی عیراق لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی پێكهێناو بەهۆیەوە یەكێك لەو سێ ئەفسەرە بانگهێشتی بەغدا كراوە.
وێنە و ڤیدیۆی ئەو سێ ئەفسەرە لەكاتی سڵاوی سەربازیدا بەخێرایی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبۆوە و هەندێك لە بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان رەخنەیان گرتووە. 
چاوگێکی نزیك لە بەرەی توركمانی، بە ماڵپەری ناوخۆیی (كەركوك ناو)ی راگەیاندووە "ساڵانە مەراسیمی رۆژی شەهیدانی توركمان بەڕێوەدەچێت و تیایدا ئەفسەران و لێپرسراوان بەشداریی دەكەن و ئامادە دەبن... سرودی نەتەوەیی توركمانی لێدەدرێت و سڵاوی سەربازیش دەكرێت، بەڵام هیچ كات نەبووە بەكیشە".
ئەوەشیخستوەتەڕوو " پێدەچێت ئەمساڵ کەسێک ئاگرەکەی خۆشکردبێت بۆ ئەوەی سزابدرێن، بەڵام خۆشبەختانە سەرینەگرت و كۆتایی پێهێنرا و چارەسەر كرا".
ئەو سێ ئەفسەرە، هەریەكە لە عەمید تەها سەلاحەدین، بەڕێوەبەری هۆبەی بازگەکان، عەقید مستەفا نەوزاد، بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی قۆریە و ئەفسەری پلە یەك فاتمه وەحید بون و سەرچاوەكان جەختیانكردەوە لەوەی كە لەم چەند رۆژەدا "دەوامی ئاسایی خۆیان كردووە". بەڵام هیچیان ئەوەی نەدركاند كە كێشەكە چۆن چارەسەر بووە.












گەلەری