سەردێڕ:

رووداوێکی گەورەی هاتوچۆ لە زاخۆ روویدا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا

PM:06:35:05/10/2024

1596 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی تەندروستیی زاخۆ رایگەیاند، رووداوێکی هاتوچۆ لە بازگەی زاخۆ لە نێوان بارهەڵگرێک و چوار ئۆتۆمبێلی دیکەدا روویداوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.


ئەمڕۆ شەممە، ئەمیر عەلی، وتەبێژی تەندروستیی زاخۆ رایگەیاند، رووداوەکە بە جۆرێک بووە، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کە لە دهۆکەوە بە ئاڕاستەی زاخۆ رۆیشتووە، لە نزیک بازگەی زاخۆ کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە چوار ئۆتۆمبێلی دیکەدا.

ئەوەشی خستووەتە روو، بەهۆی رووداوەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە، یەکەمیان شۆفێری بارهەڵگرەکەیە کە تەمەنی ٥٦ ساڵە و خەڵکی باکووری کوردستانە، کەسەکەی دیکەش کچێکی بە رەگەز عەرەبە و تەمەنی هەشت ساڵە، لە ئێستاشدا تەرمی هەردووکیان رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کراون.

باسی لەوەش کردووە، ئەو سێ کەسەی دیکە کە بریندار بوون، دۆخی تەندروستییان باشە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە، یەکێک لەوانەی کە بریندار بووە، کارمەندی بازگەکەیە.













گەلەری