سەردێڕ:

درزەکەی سۆران رێگایەکی سەرەکی هەولێری داخست

PM:04:55:21/07/2021

22848 جار خوێندراوەتەوە

لە پێناو پاراستنی گیان و ژیانی هاوڵاتییان لە مەترسییەکانی ئەو درزە گەورەیەیی لە کەمەربەندی سۆران – پاپشتییان دروستبووە، ئیدارەی قەزای سۆران بڕیاریدا بە داخستنی رێگای سەرەکی سۆران– حاجی ئۆمەران.


ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاویکردەوە، شاندێکی باڵا بە سەرپەرشتی ئاگرین عەبدوڵلا وەزیری نیشتەجێبوون و ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم و بە یاوەری هونەر نوری بەڕێوەبەری گشتی رێگەو بان و هەڵگورد نەجیب قائیمقامی سۆران سەردانی شوێنی درزە گەورەکەیانکرد.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی عێراق، شاندەکە بڕیانداوە، لە پێناو پراستنی سەلامەتی گیان و ژیانی هاوڵاتییان تا کاتی تەواوبوونی پشووەکانی جەژن رێگاکە دادەخرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەشێوەیەکی کاتی رێگایەکی لاوەکی کراوەتەوە تا هاتووچۆی هاوڵاتییان نەوستێت و پەکی نەکەوێت. هاوکات، داوای لە لەلایەنە پەیوەدنیدارەکان کردووە هاوکاربن تا قەرەباڵغی و ئاستەنگ لە هاتووچۆی هاوڵاتیاندا دروست نەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە بە درێژایی ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ مەتر درزێک لە گردی باپشتییان لە کەمەربەندی سۆران دروستبووە، سەرەتا درزەکە کەم بووە، بەڵام بە تێپەڕبوونی رۆژ هەم درزەکە گەورەتر و قوڵتریش بووە.








گەلەری