سەردێڕ:

راگەیەندراوێکى بەپەلە لە وەزارەتى داراییەوە لەبارەى مامۆستایانى وانەبێژ

PM:04:18:27/10/2021

37432 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە کە "رێنمایی دارایی بۆ چارەسەری کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ دەرچوو".


ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە "ئەمڕۆ چوارشەممە، بەئیمزای ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری، رێنمایی دارایی بۆ کرێی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو و چارەسەکردنی کێشەکانیان دەرچوو".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "رێنماییە داراییەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوری کە بە ژمارە (١٤) دەرچوە، ئاراستەی گشت وەزارەتەکان و دەستەکانی نەبەستراو بە وەزارەت کراوەو تیایدا هاتوە، پاڵپشت بە نوسراوی ئەنجومەنی وەزیران و کۆنوسی کۆبونەوەی نێوان وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پەروەردە لە ١٩ى ١٠ى ٢٠٢١ ، شەش رێنمایی بۆ چارەسەری کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ دەرچوە کە تایبەتە بە دیاریکردنی کرێی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بەپێی گوندو شارەدێ و سەنتەری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و لەبەرچاوگرتنی بڕوانامە".

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم رێنماییە داراییە لە ١ى ئەیلوولى ٢٠٢١ەوە جێبەجیدەکرێت و لە رۆژنامەی وەقائعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.














گەلەری