شارەزایەکی بواری کەشناسی رایگەیاند، بەغدای پایەتەختی عێراق لە ئەمڕۆدا بەرزترین پلەی گەرمای تۆمارکردووە و پلەی گەرما گەیشتە ٥١ پلەی سیلیزی لە ناوچە سێبەرەکاندا، بەوپێیەش بەرزترین پلەی گەرمایە لە عێراقدا.
بەگوێرەی وتەی سادق عەتییە شارەزای بواری
پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەی
پێنجشەممە، پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن بەڵام، لەشارەکانی زیقار و سەماوە پلەی
گەرما بەبەرزی دەمێنێتەوە کە دەگاتە ٥٠ پلەی سیلیزی لەگەڵ بوونی شێیەکی بەرزدا.
لەهاوینی ئەمساڵدا، عێراق چەند جارێک پلەیەکی
بەرزی گەرمای تۆمارکردووە و بەوهۆیەشەوە چەند جارێک حکومەت بەناچاری دەوامی
فەرمانگەکانی راگرتووە.