سەردێڕ:

کۆمسیۆن زانیاری نوێ لەسەر چارەنوسی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان رادەگەیەنێت

PM:08:10:26/10/2021

7508 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، دوای یەکلاکردنەوەی داواکارییەکان ئەنجامە کۆتاییەکان رادەستی دادگای فیدراڵی دەکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە، نبراس ئەبو سودا جێگری وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، دوای یەکلاکردنەوەی داواکارییەکان ئەنجامە کۆتاییەکان رادەستی دادگای فیدراڵی دەکرێت و دواتریش، دادگای فیدڕاڵی بڕیاری کۆتایی لەسەر دەدات.

جێگری وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگرێتەبەر کە بە ساختەکاری ئەنجامەکان تۆمەتباردەکەن.

هەر لە بارەی پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنیشەوە، نبراس ئەبو سودا ئەوەشی خستەڕوو، ئەنجامەکانی کۆتایی هەڵبژاردن لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە پەسەند دەکرێت، نەک لەلایەن کۆمسیۆنەوە.

جێگری وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق باسی لەوەشکرد، کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتایی پێشکەش بە دادگای فیدڕاڵی دەکات کاتێک کە تانەکان یەکلادەبنەوە.دەشڵێت، "تا ئێستا داواکارییەکان چارەسەر نەکراون و کۆمسیۆن ڕۆژانە بەیاننامە دەردەکات، کە ئاماژە بە ژمارەی داواکارییە خوێندراوەکان دەکات".

رۆژی ١٠ی مانگە، لەسەرانسەری عێراقدا هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بەڕێوەچوو، دواتریش کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، "تەواوی بەراوردکاری ژماردنی دەنگە دەستیی و ئەلیکترۆنییەکان هاوتابوون".













گەلەری