ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنای ئێرانی بڵاویکردەوە، له شه‌شه‌مین رۆژی خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگای خوزستاندا، له شاری به‌نده‌ر مه‌شهه‌ر پۆلیسێك گیانی له‌ده‌ستدا و له شاری ئیزه‌یش خۆپیشانده‌رێك كوژرا.
لەبارەی خۆپیشاندانەکەشەوە، فه‌ریدون به‌نده‌ری
بریكاری والی به‌نده‌ر مه‌شهه‌ر بە ئاژانسی ئیرنای راگەیاندووە، له ئاكامی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی
ئێواره‌ی رابردوو له شاره‌كه رووی دا له‌نێو خۆپیشانده‌رانه‌وه ته‌قه كراوه و
له ئاكامدا پۆلیسێك كوژراوه و یه‌كێكی دیكه‌یش بریندار كراوه.
فەرەیدون بەندەری باسی لەوەشکردووە، له خۆپیشاندانه‌كه‌ی
ئیزه'یشدا له ئاكامی ده‌ستوه‌ردانی چه‌كداری پۆلیسدا خۆپیشانده‌رێك كوژراوه و لە
ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
پارێزگای خوزستان دانیشتوانەکەی زۆربەی عەرەبن
و لەئێستادا بەهۆی کێشەی کەمئاوییەوە خۆپیشاندانیان دەستپێکردووە، تائێستاش بەهۆی
خۆپیشاندانەکانەوە دوو کەس کوژراون و کەسێکیش برینداربوون.