AM:08:30:26/10/2021
8892 جار خوێندراوەتەوە
تیمەکانى دەریاوانى تورکیا لە دەریاچەکانى ویلایەتى ئایدن لە رۆژئاواى ئەو وڵاتە ١٤٩ کۆچبەری گیرخواردوویان گەڕاندەوە و رادەستى هێزە ئەمنییەکانى ویلایەتەکەیان کرد کە بەنیازبوون بەرەو وڵاتى یۆنان بچن.
ئەمڕۆ سێشەممە، تیمەکانى دەریاوانى تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "تیمەکانیان زانیارییان بەدەستگەیشت بە بوونى کۆمەڵێک لە کۆچبەرى گیرخواردوو لە دەریاچەکانى قەزاى قوش ئەداسى سەر بە ویلایەتى ئایدن".
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە ئەو کۆچبەرانە
دەیانویست سنورە دەریاییەکانى وڵاتى یۆنان تێپەڕێنن بەڵام لەلایەن تیمە
دەریاوانییەکانى ئەو وڵاتەوە ناچار بە گەڕانەوە کران بە ئاراستەى تورکیا.
لە راگەیەندراوەکەدا
ئاماژە بەوە کراوە کە تیمەکانى دەریاوانى تورکیا کۆچبەرەکانیان گەڕاندۆتەوە بۆ
ویلایەتى ئایدن و رادەستى فەرمانگەى کۆچى ویلایەتەکەیان کردوون.