بەهۆی کەمبوونەوەی دەنگەکانیانەوە پارتی و یەکێتی بەنیازن ژمارەیەک بەرپرس بگۆڕن، پارتیش بەنیازە بەرپرسی لقی ١٢ لە هەڵەبجە دووربخاتەوە بەهۆی ئەوەی نەیتوانیوە کورسیەک بەدەستبهێنێت.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، پارتی و یەکێتی نیگەرانن لە کەمبوونەوەی دەنگەکانیان و دەیانەوێت ژمارەیەک بەرپرسی خۆیان بگۆڕن.
هەربەپێی زانیارییەکان،
پارتی بەنیازە بەرپرسی لقی ١٢ لە هەڵەبجە دووربخاتەوە بەهۆی ئەوەی نەیتوانیوە کورسییەک
بەدەستبهێنێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە بەپێی
ئەنجامی دواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، پارتی و یەکێتی بەراورد بە هەڵبژاردنی
٢٠١٤ زیاتر لە نیو ملیۆن دەنگ کەمیان کردووە.
لە رۆژی ١٠ی ئەم
مانگەدا، هەڵبژاردنی گشتی بۆ پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو و تیایدا پارتی و یەکێتی
کە دوو حزبی دەسەڵاتداری هەرێمن دەنگەکانیان کەمیکرد و بزوتنەوەی گۆڕان کە خۆیان
بە حزبێکی ئۆپۆزسیۆن دادەنا هیچ دەنگێکیان بەدەستنەهێنا، لە بەرامبەردا جوڵانەوەی دەنگەکانی
زیادیکرد و کورسییەکانی سێ هێندە لە پەرلەمانی عێراقدا زیادیکرد.