سەردێڕ:

لەلایەن چەند هاککەرێکەوە مۆبایلی بەرهەم ساڵح دەکرێتە ئامانج

PM:12:17:21/07/2021

42700 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی وانشنتن پۆست، مۆبایلی بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و نزیکەی (٥٠) هەزار کەسایەتیی دیکەی جیهانی سیخوڕیان بەسەردا کراوەو کراونەتە ئامانج.


هەوڵەکە لەلایەن سیستەمی چاودێری-سیخوڕی (پیگاسۆس)ەوە ئەنجامدراوە کە لەلایەن کۆمپانیایەکی ئیسرائیلییەوە درووستکراوە، بەڵام تا ئێستا نازانرێت کە چ کەس و لایەنێک هەوڵەکەی ئەنجامداوە، ناشزانرێت کە ئایا سەرکەوتووبونە لەهەوڵی هاککردنەکەدا یاخود شکستیانخواردووە.

واشنتۆن پۆست ئاماژەی بەوەش داوە، مۆبایلەکەی بەرهەم ساڵح لەگەڵ ١٠ سەرۆکوەزیران و پاشایەک لەژێر چاودێریدا بوون و سیخوڕیان بەسەردا کراوەو بەئامانج گیراون.

لەنێوان سەرکردەکاندا، ئیمانۆیل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و رامفۆسا سەرۆکی ئەفریقیای باشور و عیمران خانی سەرۆک وەزیرانی پاکستان و محەممەدی شەشەم پاشای مەغریبی تیدایە.

بەشێک لەمیدیا عەرەبیەکان دەڵێن هەوڵی هاککردنەکە هەریەک لەمستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و بەرپرسێکی باڵای هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامە ئەمریکییەکە، حەوت سەرۆکوەزیران کە لە ئێستادا لەسەر حوکم نەماون و لەسەردەمی سەرۆکوەزیرانییاندا هەوڵی هاککردنیان دراوە لەرێگای هەمان سیستەمەوە، سەرۆکوەزیرانەکانیش بریتین لە هەریەکە لە ئەحمەد عوبێد سەرۆکوەزیرانی پێشووی یەمەن، سەعد حەریری سەرۆکوەزیرانی پێشووی لوبنان، روهاکانا سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئۆگەندا، ئێدوارد فلێپ سەرۆکوەزیرانی پێشووی فەڕەنسا، باکیتژان ساجینتیڤ سەرۆکوەزیرانی پێشووی کازاخستان، نۆرددین بێدۆنی سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئەلجیریا و چارلس مایکڵ سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەلجیکای تێدایە.














گەلەری