سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری نوێی تایبەت بە گەشتی هاوڵاتیان بۆ ئێران بە فڕۆکە راگەیاند و بەپێی بڕیارەکە، هاوڵاتیان تەنها بە پاسپۆرتەکانیان دەتوانن بچنە ئێران و پێویستیان بە ڤیزا نابێت.
سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری نوێی تایبەت بە گەشتی هاوڵاتیان بۆ ئێران بە فڕۆکە راگەیاند و بەپێی بڕیارەکە، هاوڵاتیان تەنها بە پاسپۆرتەکانیان دەتوانن بچنە ئێران و پێویستیان بە ڤیزا نابێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی کۆماری
ئیسلامی ئێران لە سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "هاوڵاتیانی عێراقی ده‌توانن له به‌رواری
٢٥ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢١ی زاینیه‌وه، ته‌نها به هه‌ڵگرتنی پاسپۆرتی باوه‌ڕپێكراو
و ماوه‌به‌سه‌رنه‌چووی عێراقی و به ڕه‌چاوكردنی ڕێكاره ته‌ندروستیه‌كان ده‌توانن
له سنوره ئاسمانیه‌كانه‌وه بچنه‌ناو خاكی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه".
سەرکونسوڵی
ئێران لە سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان
دەتوانن تەنها بە هەڵگرتنی پاسپۆرتی باوەڕپێکراو و ماوەبەسەرنەچووی عیراقییەوە، بە
رەچاوکردنی رێکارە تەندرووستییەکان لەرێگای "سنوورە ئاسمانییەکان"ەوە
بچنە وڵاتی ئێران.
مەهدی شوشتەری ئەوەشی خستوەتەڕوو، "ئه‌و مۆره‌ی كه له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی سنوره‌كانی كۆماری ئیسلامی
ئێران له‌سه‌ر پاسپۆرته‌كه ده‌درێت به مانای مانه‌وه‌ی یه‌ك مانگه له ئێران و
هیچ پێویستیه‌كی له وه‌رگرتنی ڤیزا نییه".
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێش سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر رەزامەندی نێوان
تاران و بەغدا، ڤیزەی گەشتیاری نێوان هەردولا هەڵگیرا، بەڵام دوای سەرهەڵدانی
ڤایرۆسی کۆرۆنا گەشتکردنی هاوڵاتیانی نێوان هەردوو وڵات بەیەکجاری راگیرا.