سەردێڕ:

باڵیۆزی ئوستورالیا لە عێراق سەردانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد

PM:07:51:25/10/2021

2940 جار خوێندراوەتەوە

بە بۆنەی سەرکەوتنی نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی عێراق، باڵیۆزی ئوستورالیا لە بەغدا سەردانی سەرۆکی جوڵانەوەکەی کرد.


پاوڵا گانلی، باڵیۆزی ئوستورالیا لە عێراق سەردانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد لە شاری سلێمانی، سەردانەکەش بە بۆنەی سەرکەوتنی جوڵانەوەکەوە بوو لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقدا.

پێشتریش کونسوڵی فەرەنسا سەردانی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد و پیرۆزبایی لێکرد بە بۆنەی سەرکەوتنی جوڵانەوەکەوە لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقدا.

نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنەکەی ١٠ی ئەم مانگەی پەرلەمانی عێراق نۆ کوسی بەدەستهێنا و بەراورد بە هەڵبژاردنەکەی پێشوو، سێ هێندە کورسییەکانی زیادی کرد.













گەلەری