وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر وێنەی رووداوێکی هاتوچۆی بڵاوکردووەتەوە لەسەر رێگای هەولێر-خەبات و دەڵێت، لەبەر تیژڕۆیی دەستگێڕێکی سەرشەقامەکەی بە سەختی بریندارکردووە، بەڵام یەکەم کاری نوشتاندنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی بووە.
فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە، رووداوەکە کاتژمێر ٤ و ٣٠ ئەم عەسرە و لەسەر رێگای هەولێر-خەبات لەنزیک مەفرەقی عەلوە روویداوە.
ئاماژەی
بەوەکردووە، لە رووداوەکەدا تاکسیەک بەهۆی تیژڕۆییەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و بەسەر
شۆستەی لای راستی رێگاکە کەوتووە، لەوێ خۆی کێشاوە بە دەستگێڕێکدا کە لوقمی فرۆشتووە
لەسەر شۆستەکە و لەدەرەنجامدا فرۆشیارەکە "زۆر بەسەختی" برینداربووە.
وتەبێژی هاتوچۆی
هەولێر وەک توانجێک نووسیویەتی، سەرەڕای ئەوەی کە دەستگێڕەکەی بە سەختی
بریندارکردووە، بەڵام "یەکەم کاردانەوەی شۆفێرەکە لەدوای رووداوەکە نوشتاندنەوەی
تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی بووە بۆئەوەی لەدواییدا نەناسرێتەوە ئەگەر فرۆشتی."