سەردێڕ:

تیكتۆك قەدەغەکرا

AM:11:49:21/07/2021

26240 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی په‌یوه‌ندییه‌كانی پاكستان له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌ تویته‌ر رایگه‌یاند، ماڵپه‌ڕ و ئه‌پڵیكه‌یشنی تیكتۆكیان راگرتووه،‌ به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی ناوه‌ڕۆكی نه‌گونجاو لە تیكتۆكداو نه‌توانین بۆ رێگه‌گرتن له‌و ناوه‌ڕۆكه‌ نه‌گونجاوه‌


پێشتریش، پاكستان له‌ تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردووه‌وه‌ سێ جار بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی چینی "تیكتۆك"ی داوه‌، لەدوایین بڕیاریشیدا جارێكی دیكه‌ به‌ هۆكاری به‌رده‌وامیدان به‌ "ناوه‌ڕۆكی نه‌گونجاو"ی پلاتفۆرمه‌كه‌ بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی دایه‌وه‌.


بەوپێیەش، له‌ ٩ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٠ه‌وه‌ تا ئێستا، پاكستان بۆ چواره‌م جار تیكتۆكی قه‌ده‌غه‌ كردووه‌، پاكستان به‌ دوای هیندستاندا دووه‌مین وڵاتی ئاسیابوو كه‌ تیكتۆكی قه‌ده‌غه‌ كرد.


"تیکتۆک" ئەپێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە و لەلایەن کۆمپانیای بایتدانسی چینییەوە لەساڵی ٢٠١٦دا درووستکراوە، ئەپەکە بە ٤٠ زمانی جیهان بەردەستە و بەکارهێنەرانی لەرێگای ڤیدیۆوە بۆچوون و هەستەکانی خۆیان دەردەبڕن کە ماوەی هەر ڤیدیۆیەک لەنێوان ١٥ چرکە تا سێ خولەک دەبێت.













گەلەری