نوسینگەی سەرۆکایەتی سودان رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی وڵات و هاوسەرەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ رفێنراون و لە ئێستادا چارەنوسییان دیارنییە.
ئەمڕۆ دووشەممە، نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی سودان لە راگەیەنراوێکیدا ئاشکرای کرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ عەبدوڵا حەمدوک و هاوسەرەکەی لە شوێنی نیشتەجێبوونیان لە خەرتومی پایتەختی وڵات لەلایەن هێزێکی سەربازییەوە رفێنراون بۆ شوێنێکی نادیار.
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیەنراوەکەیدا،
پاراستنی سەلامەتی ژیانی سەرۆک و هاوسەرەکەی و تەواوەی ئەندامانی خێزانەکەی خستووەتە
ئەستۆی سەرکردە و فەرماندە سەربازییەکانی هێزی چەکداری ئەو وڵاتە.
هەروەها، داوای لەگەلی سودان کردووە بە ئامانجی
رەتکردنەوەی کودەتاکە و شکستپێهێنانی، لەسەرتاسەری وڵات بەگشتی و لە شاری خەرتومی
پاییەخت بەتایبەتی بڕژێنە سەر شەقامەکان.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی سەربازی
عەبدوڵا حەمدوک سەرۆکوەزیرانی سودان و ژمارەیەک وەزیری حکومەتەکەیی و چەند بەرپرسێکی
باڵای ئەو وڵاتەیان دەست بەسەرکرد، دوا بەدوای رووداوەکەش بەشێک لە خەڵک بۆ پشتیوانیکردن
لە حکومەت و دژی کودەتا نوێیەکە رژانە سەرشەقامەکانی شاری خەرتومی پایتەخت و گرژی
و ئاڵۆزی لێکەوتەوە.
کـ ، ئـ