سەردێڕ:

کەشناسی زانیاری نوێ لەسەر شەپۆلی گەرما دەدات

AM:11:27:21/07/2021

16516 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، ئەمرۆ کۆتا ڕۆژی ئەم شەپۆلە گەرمایەیە کە لە چەند رۆژی رابردوودا رووی لە ناوچەکانی عێراق و هەرێم کرد و لە سبەینێوە بە شیوەیەکی بەرچاو پلەکانی گەرمی لە سەرانسەری عێراق دادەبەزێیت.


لەراگەیەندراوێکەی دەستەی کەشناسی عێراقدا هاتووە، پلەکانی گەرما بە جۆرێک دەبێت کەلە ھەموو شاریک لە نیوان ٣ تا ٥ پلە دادەبەزیت.

 

دوێنێ، یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ بوو و پلەکانی گەرماش بەسێوەیەکی بەرچاو روویان لە بەرزی کردبوو، بە جۆرێک، لە هەندێک ناوچە گەیشتە سەرو ٥٠ پلەی سیلیزی و لە کەلاریش بەپێی بەڵگەیەک کە بۆ ئێن ئاڕ تی نێردرابوو، پێوەری گەرما تاوەکو ٥٨ پلەی سیلیزی خوێندووەتەوە.














گەلەری