ئاژانسی هه‌واڵی شینخوای چین بڵاویكرده‌وه، له ئاكامی باران بارینه به‌خوڕكه‌ی دوێنێ له شاری زه‌نگژووی له ویلایه‌تی هه‌نان، بەلایەنی کەمەوە ١٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسە چینییەکە، تیمه‌كانی گه‌ڕان و فریاكه‌وتن
تاكوو ئێستا ته‌رمی ١٢ كه‌سیان دۆزیووه‌ته‌وه، له‌و ناوچانه‌ی لافاوه‌كه كاریگه‌ری
تێكردوون و زیاتر له ١٠٠ هه‌زار كه‌سیشیان گواستووه‌ته‌وه ناوچه‌ی ئارام.
لە ئێستادا بەهۆی لافاو و بارانە بەخوڕەکەوە، شه‌قامه‌كانی شاره‌كه
ئاوێكی زۆریان تیادا وه‌ستاوه و ئۆتۆمبێله‌كان كه‌وتوونه‌ته ژێرئاوەوە، خانوو و
ماڵەکانیش زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە و ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتییانیش بێ ماڵ و حاڵ
بوون.
لەدوێنێوە، شەپۆلێکی باران بارین و لافاوی بەخوڕ رووی لە ناوچە
جیاوازەکانی شاری زەنگژووی ویلایەتی هەنانی ئەو وڵاتە کردووە و تائێستاش ئاماری
فەرمی زیانە گیانیی و ماددییەکان بڵاونەکراوەتەوە.