سەردێڕ:

نرخی دۆلار لە دووەم رۆژی جەژندا بزانە

AM:10:40:21/07/2021

18640 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش نرخی دۆلار بەجێگری ماوەتەوە بەهۆی پشوەکانی جەژنەوە بازاڕەکانی دراو داخراون و مامەڵەی پێوە ناکرێت.


نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:


نرخی ١٠٠ پاوەن ٢٠٣ هەزار دینارە.

نرخی ١٠٠ یۆرۆ ١٧٤ هەزار و ٢٥٠ دینارە.

نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی ٦ هەزار دینارە.

نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی ١٧ هەزار دینارە.


ئەمە لەکاتیکدایە، لە ٣١ی ٣ی ٢٠٢١ پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی تایبەت بە پرۆژەیاسای بودجەدا نرخی بەرمیلێک نەوتی بە ٤٢ دۆلار و نرخی یەک دۆلاری ئەمریکیشی بە یەک هەزار و ٤٥٠ دینار جێگیرکرد.


لە ماوەی رابردوودا بە مەبەستی کەمکردنەوەی کورتهێنانی بودجە، بانکی ناوەندی عێراق نرخی دیناری بەرامبەر بە دۆلار نزمکردەوە، بە جۆرێک بۆ هەر دۆلارێک لە بانکەکاندا بە یەک هەزار و ٤٥٠ دینار و بۆ هاوڵاتیانیش بە یەک هەزار و ٤٧٠ دینار دیاریکرد.








گەلەری