وەزارەتی بەرگری رووسیا لە گرتەڤیدیۆکەدا، ساتەوەختی تاقیکردنەوەی سیستمی S-500 دژە فڕۆکەی بڵاوکردەوە، بەبەرهەمهێنانی ئەم فڕۆکەیەش، روسیا دەبێتە خاوەنی بەهێزترین سیستەمی بەرگری دژە فڕۆکە لە جیهاندا.
لەراگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگری رووسیا باسی لەوەکردووە، سیستەنەکە
لە ناوچەی کاپوستینی پارێزگای سەخالین تاقیکراوەتەوە و ئەوەش خراوەتەڕوو، خێرایی موشەکەکە
حەوت جار لە خێرایی دەنگ زیاترە و لە دووری ٣٥٠ کیلۆمەتریشەوە دەتوانێت ئامانجی
خۆی بپێکێت.
هاوکات، هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری روسیا، سیستمی S-500 توانای خستنەخوارەوەی بەهێزترین فڕۆکەکانی جیهانی هەیە لەهەر بەرزی و
خێراییەکدا بن و موشەکەکان دەتوانن بەدووری ٦٠٠ کیلۆمەتر بەدوای ئامانجەکەیاندا
بڕۆن و بیانپێکن.