سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. بەچەک هێرشکرایە سەر ماڵی بەڕێوەبەرێکی شارەوانی لە بەغدا

PM:06:57:23/10/2021

22728 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەچەکەوە هێرشکراوەتە سەر ماڵی بەڕێوەبەری شارەوانی ناوچەی شەعب لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق، بەهۆی رێگریکردن لە راماڵینی پارچە زەوییەک.


لەوبارەیەوە، جەعفەر بەشار بەڕێوەبەری شارەوانی ناوچەی شەعب لە بەغدا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "درەنگانی شەوی رابردوو لەلایەن کەسێکەوە بەچەک هێرشکرایە سەر ماڵەکەم."

جەعفەر بەشار داوایکرد، پارێزگارییەکی تەواو ئامادە بکرێت بۆ رێگریکردن لەو جۆرە هێرشە بە بەرنامانە لەکاتێکدا شارەوانی ئەو ناوچەیە ئەرکی بنبڕکردنی گەندەڵی لە ئەستۆ گرتووه.














گەلەری