لە ئەڵمانیا و لە هەرێمەکانی گاینلاند- پفاڵز، نۆرد-هاین-ڤێستفالن و باڤاریا، بەهۆی بارانی بەلێزمەوە لافاو روویدا و تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی لە لافاوەکەدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ١٧١ کەس.
بەگوێرەی ئەو
زانیارییانەی ئاژانسی هەواڵی "DPA"ی ئەڵمانی لە پۆلیسی وەرگرتووە، لە هەرێمی
گاینلاند- پفاڵز ژمارەی قوربانیانی لافاوەکە گەیشتووەتە ١٢٢ کەس.
لە لایەکی دیکەشەوە
و لە ویلایەتی نۆرد-هاین-ڤێستفالن ژمارەی قوربانیانی لافاوەکە بۆ ٤٨ کەس بەرزبووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی
ئاسایشی شاری کۆلنی سەر بەو هەرێمەش ئەوەی ئاشکراکردووە، تەرمی کەسێکیان دۆزیوەتەوە
بەڵام هێشتا ناسنامەی ئاشکرا نەکراوە.
هەروەها
تواندراوە لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە زیاتر لە ٨٥٠ کەسەوە بکرێت کە پێشتر بێسەروشوێن
بوون، تا ئێستاش لە شاری بۆن گەڕان بەدوای ١٤ کەس و لە شاری ئۆیسکیرشەن گەڕان بەدوای
دوو کەس، بەردەوامە.
لە هەرێمی باڤاریاش
تەرمی کەسێکی دیکە دۆزرایەوە و بەم شێوەیە کۆی گشتی ئەو تەرمانەی لە دوای لافاوەکە
دۆزراونەتەوە گەیشتووەتە ١٧١ تەرم.