سەردێڕ:

لەبارەى کرێى گواستنەوەى پاسەکانى ناو شار بڕیار دەدرێت

PM:07:36:22/10/2021

38120 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە لەرۆژى یەکشەممەوە سەندیکاکانى گواستنەوە لە شارەکانى سلێمانى و هەولێر کۆببنەوە و لە ئەگەرى چارەسەرنەکردنى کێشەکانیان کرێى گواستنەوەى پاس و رافەکانى ناو شار لە ٥٠٠ دینارەوە بۆ ٧٥٠ دینار زیاد بکەن.


سەرۆکی سەندیکای گواستنەوەى هەولێر بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند "هێشتا بڕیار لەبارەى زیادکردنى نرخى کرێى گواستنەوەى پاس و رافەکانى ناو شار بەهۆى گرانبوونى بەنزین نەدراوە و لە رۆژى یەکشەممە تاوتوێى دەکرێت".

هاوکات جەلال ئەبوبەکر، سەرۆکی سەندیکای گواستنەوە لقی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تى وت "تا ئێستا ھیچ بریاریک نییە بۆ زیادکردنی نرخ بەڵام بارودۆخەکە وا بروات ناچار دەبین زیادی بکەین". 

 

دیلان رەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەریمی کوردستان بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند "تا ئێستا هیچ بریارێکی فەرمی نییە بۆ گرانکردنی کرێى گواستنەوەى پاس". 

 

 

بەهۆى گرانبوونى نرخى بەنزین پێشتر لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکان شۆفێران گردبوونەوەیان ئەنجامدا و هەرچەندە چەند جارێک بەرپرسانى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیارى چارەسەرکردنى کێشەکەیان داوە بەڵام کێشەکە وەک خۆى ماوەتەوە و تائێستا چارەسەر نەکراوە.


 

گۆران لوقمان

ئومێد چۆمانى


 













گەلەری