سەردێڕ:

باوکێک بە تۆمەتی کوشتنی کچەکەی دەستگیرکرا

PM:08:32:20/07/2021

18548 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نەهێشتنى تاوانی بەغدا رایگەیاندووە، باوکێکیان لەناوچەی نەهرەوانی بەغدا بە تۆمەتی کوشتنی کچەکەی دەستگیرکردووە.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نەهێشتنى تاوانی بەغدا لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایکردووە، "دوای دۆزینەوەی تەرمی کچێک لەناوچەی نەهرەوان کە شوێنەوارى ئەشکەنجدانی پێوە بووە، تیمەکانمان دەست بەجێی دەستیان کردووە بە لێکۆڵێنەوە و دوای وردبینی لە ژمارەی ئەو پەیوەندیانەی کە کراوە بۆ تەلەفونی کچەکە، دەرکەوتووە کچەکە لەلایەن کەسێکەوە بۆ ماوەی چوار رۆژ لەماڵێکدا داڵدە دراوە و دواتر براوە بۆ شوێنێکی نادیار."

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "لە سەرەتادا لێکۆڵەرانی دۆسییەکە گومانیان لە باوکی کچەکە کردووە، دواتریش باوکەکە دانی بەتاوانەکەیدا ناوە."

ئاماژەیان بەوەشکردووە، "لە ئێستادا بەپێی یاسای سزادانی عێراقی پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەلایەن دادوەر بۆ رووداوەکە کراوەتەوە."













گەلەری