سەردێڕ:

کاروانێکی دیکەی فایزەر گەیشته عێراق

PM:07:17:20/07/2021

6688 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، گەیشتنی کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنای لە جۆری فایزەر راگەیاند.


کۆمپانیای گشتی بەبازاڕکردنی دەرمان و پێدوایستییە پزیشکییەکان سەربە وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆری فایزەر، گەیشتووەتە عێراق. بێ ئەوەی ئاماژە بە ژمارەی دۆزەکان بکات.

باسیشی لەوەکرد، ڤاکسینەکان لە رێگای ساردکەرەوەی تایبەتەوە رەوانەی بنکە و فەرمانگە تەندروستییەکان لە پارێزگاکان و ھەرێمی کوردستان کراون.

لە ١١ی مانگی نیسانی رابردوودا، یەکەم کاروانی ڤاکسینی فایزەر لە ئەمریکاوە گەیشتبووە عێراق.

تا ئێستا، یەک ملیۆن و ١٢٧ ھەزار و ٢٧٠ کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.













گەلەری