سەردێڕ:

بە هەزاران دەرچووى ئەم بەشە دادەمەزرێن

AM:10:43:21/10/2021

100144 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی ڕاژەی فیدڕاڵی ڕایگەیاند، نزیکەی ٥٦ هەزار کەس لە دەرچووانی بەشی پزیشکی و لەچوارچێوەی یاسادا دامەزێنراوون و لەئێستادا دەستیان بە کارەکانیان کردووه.


ئارام سەباح بەڕێوەبەری گشتی هەماهەنگی و بەدواداچون لە ئەنجومەنی ڕاژەی فیدڕاڵی رایگەیاند، نزیکەی ٥٦ هەزار کەس لە چوارچێوەی یاسای دامەزراندنی خاوەن پیشە پزیشکییەکاندا دامەزێنراوون و لە ئێستادا بەدواداچون بۆ دامەزراندنی حەوت هەزار و ٣٨ کەسی دیکەش دەکرێت.

ڕوونیشیکردەوە، ئەنجومەنی ڕاژە کار لەسەر تەواوکردنی سەرجەم ئەو داواکارییانە دەکات کە پێشکەشکراوون سەبارەت بە دامەزراندنیان لەچوارچێوەی ئەو یاسایەدا، کە دەرچووانی بەشەکانی زانکۆی پزیشیکی و زانستی و یەکەمەکانی سەر زانکۆکانیش دەگرێتەوە.

ئارام سەباح وتیشی، کار لەسەر جێبەجێکردنی یاسای دامەزراندنی دەرچووانی بەشی پزیشکی دەکرێت، کە لە پرۆژە یاسای ساڵی ٢٠٢١دا هاتووه.













گەلەری