سەردێڕ:

دوو موشه‌ك ئاراسته‌ی ئیسرائیل كران

PM:04:54:20/07/2021

2748 جار خوێندراوەتەوە

سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، دوو موشه‌ك له‌ لوبنانه‌وه‌ ئاراسته‌ی وڵاته‌كه‌ی كراوه‌ و ئه‌وانیش له‌ رێگای تۆپهاوێژه‌كانیانه‌وه‌ وه‌ڵامیان داوهتەوە‌ و باشوری لوبنانیان كردووه‌ته‌ ئامانج.


ئاڤیچای ئادرایی وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل، له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌ تویته‌ر رایگه‌یاند، كه‌ دوو موشه‌ك له‌ لوبنانه‌وه‌ ئاراسته‌ی ئیسرائیل كراون. ئه‌وانیش له‌ رێگای تۆپهاوێژه‌كانیانه‌وه‌ وه‌ڵامیان داوه‌تەوە و باشوری لوبنانیان كردووه‌ته‌ ئامانج.

ئادرایی له‌ تویتی پێشوویدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ به‌هۆی ئاراسته‌كردنی ئه‌و دوو موشه‌كه‌ له‌ لوبنایه‌وه‌، زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی جه‌لیله‌ی رۆژئاوا لێ دراوه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكوری ئیسرائیل.







گەلەری