سەردێڕ:

وێنە.. پۆلیس دەستى بەسەر غازێکى زۆرى شاراوە لەم ناوچەیەى کوردستاندا گرت

PM:10:32:20/10/2021

11140 جار خوێندراوەتەوە

قایمقامیەتى قەزاى ناوەندى هەولێر دەستبەسەرداگرتنى غازێکى زۆرى شاراوەى لە باخچەیەکى نزیک شارى هەولێر، راگەیاند.


ئەمڕۆ چوارشەممە، قایمقامیەتى قەزاى ناوەندیى هەولێر راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد "دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردنی یەکێک لە باخچەکانی نزیک شاری ھەولێر ڕاستەوخۆ بەسەرپەرشتی نەبەز عبدالحمید، قایمقامی هەولێر، توانرا دەستبەسەر زیاتر لە(٦٠٠)بوتڵ غازی ماڵاندا بگیرێت".

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، مەبەست لەشاردنەوەی ئەم غازەی دەستی بەسەردا گیرا قۆرخکرنە لەنرخ و فرۆشتنەوەی بەنرخێکی گران بە ھاوڵاتیان.

جەختیشکراوەتەوە، لەسەر ئەم کەیسە ٣ کەس دەستگیر کران بەپێی یاسا کاردانەوەیان بەرامبەر دەکرێت.













گەلەری