میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، بەهای بتکۆین بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبووە و ٦٦ هەزار دۆلاری تێپەڕاند، کە بە بەرزترین ئاستی دادەنرێت لە مێژووی ئەم دراوە ئەلیکترۆنیەدا.
ئەمڕۆ چوار شەممە، بەهای بتکۆین گەیشتە ٦٦ هەزار دۆلار و ئەمەش بە بەرزترین ئاستیی دادەنرێت لەمێژوی ئەم دراوەدا.
دوێنێ نرخی بتکۆین ٦٥ هەزار دۆلاری ئەمەریکی تێپەڕاند، کە ئەمەش
متمانەی لای وەبەرهێنان زیادکرد بەوەی یەکەم سندوقی وەبەرهێنانی ئەمەریکی دراوەکە پەسەند
بکات و لە ئێستادا چاوەڕێی بڕیارێکی لەو جۆرەن.
بتکۆین؛ دراوێکی ئەلیکترۆنی خاوەن کۆدە و بەشێوەیەکی
ماددی بەردەست نییە، ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن کەسێک یان چەند کەسێکەوە بە ناوی خوازراوی
ساتوشی ناکامۆتۆ ناسراو لە ساڵی ٢٠٠٩ لە رێگەی بەرنامەیەکی ئەلیکترۆنی و بەکارهێنانی
تۆڕی ئینتەرنێتەوە دەستکرا بە مامەڵە پێوەکردنی.