سەردێڕ:

گەنجەکەی تیکتۆک: کازمی کڵاوێکی کردە سەرم

PM:03:18:20/07/2021

49316 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی گەنجێکی عێراقی هەڕەشەی خۆفڕێدانی لە سەربانی خانووەکەی خۆیان کرد و وتبووی ئەگەر بێت و سەرۆکی ئەمریکا بەدەم داواکارییەکانییەوە نەچێت خۆی فڕێدەداتە خوارەوە ڕایگەیاند، "مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لێکردم وپێی وتم ئازادبە لە ڕەخنەگرتن بە هەرشێوازێک کە تۆ بتەوێ". دەشڵێت، "کازمی کڵاوێکی کردەسەرم".


عەلی عادل ئەو گەنجە عێراقیە دەڵێت، "مستەفا کازمی کڵاوێکی کردە سەرم وپێی وتم لەسەری بکە بۆ ئەوەی چیتر خۆت لەسەربان هەڵنەدەیتە خوارەوە وپارێزگاریشت لێبکات لە تیشکی هەتاو". 


منداڵەکە ناوی عەلی عادلە و یوتیوبەرێکی دیاری عێراقە، لە نێو تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتوبدا بەوە ناسراوە کە زۆربەی کات پەیامەکانی ئاڕاستەی بەرپرسانی ئەمریکا دەکات و تیایدا داوایان لێدەکات هاوکاری گەلی عێراق بکەن لە چارەسەرکردنی گیرگرفتەکانی ژیانیاندا.


پێشتر لە ڤیدیۆیدا عەلی عادل پەیامێکی ئاڕاستەی جۆ بایدنی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کردووە و تیایدا هەڕەشەی "خۆفڕێدانی لەسەربانی خانووەکەی خۆیانەوە دەکات" ئەگەر جۆ بایدنی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەڵامی نەداتەوە.


لەوەڵامی گرتە ڤیدیۆکەی عەلیدا، جۆ هوود یاریدەدری کاروباری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک رایگەیاند، "لەئێستادا بەهۆی دۆخی کۆرۆناوە ناتوانن بانگهێشتی ئەمریکات بکەین، بەڵام بەڵێن بێت هەرکات سەردانی عێراقم کرد ئەوکاتە بەیەکەوە "سەروپێ" دەخۆین.


عەلیش لەوەڵامدا، بەتوڕەییەوە پەیامێکی دیکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "جا من سەروپێم بۆچییە هەر نایخۆم."

@alosh.b6

شكرا للرئيس مصطفى الكاضمي #fyp #explore #iraq

♬ الصوت الأصلي - علي عادل












گەلەری