PM:05:13:20/10/2021
3632 جار خوێندراوەتەوە
دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق ڕایگەیاند، چەند رێکارێکی توند و تۆڵمان گرتووەتە بەر لەپێناو رێگریکردن لە قاچاغچێتیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان.
ئەمڕۆ چوارشەممە، عومەر وائیلی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق ڕایگەیاند، بەجێبەجێکردنی ئەو ڕێکاره توندانە دەتوانین ڕێگری بکەین لە کاری قاچاغچێتی و بەئاسانی نەتوانرێت ئەو جۆره ماددە هۆشبەرانە بێنە نێو خاکی عێراقەوە.
وائیلی وتیشی، زۆرینەی
کاری قاچاغچێتی بەو مادانە لە دەروازە سنورییە نافەرمییەکانەوە ئەنجام دەدرێت و کەمترینیان لەلایەن
گەشتیارانەوە دەکرێت بەڵام بەڕێژەیەکی زۆر ئەو کەسانەی کە وەکو شاند دێنە نێو خاکی
عێراقەوە ئەو کارە ئەنجامدەدەن.