PM:03:48:20/10/2021
8360 جار خوێندراوەتەوە
بەیانی ئەمڕۆ لە چیای ئاسۆ لە ناوچەی کۆمامۆتۆ لە باشوری خۆرئاوای ژاپۆن گڕکانێک تەقییەوە و بە بەرزی ٣.٥ مەتر دووکەڵ و خۆڵەمێشی فڕێدایە هەواوە، کە تیرەکەی نزیکەی ٥٠٠ مەتر بووە.
گڕکان: بریتییە لە لێکترازانی بەرگی دەرەوەی زەوی کە رێگە دەدات ئاگر و ئەو ماددە تواوانەی بەهۆی بەرزی پلەی گەرمی ناو زەویەوە شلبووەتەوە و گڕیگرتووە و دەسوتێت فڕێ بداتە دەرەوە، لەگەڵ دەرچوونی ئاگرەکە رێژەیەکی زۆر خۆڵ و دووکەڵ تەپوتۆز و گازی گەرم و ماددەی شلی تواوە بە بەرزی جیاواز دەنێرێتە ناو بەرگە هەواوە.