سەردێڕ:

روبەڕوبوونەوەی تاوان: باندێکی لەشفرۆشی ١٨ کەسی دەستگیرکران

PM:02:57:20/10/2021

10832 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی روبەڕوبوونەوەی تاوان لە بەغدا رایگەیاند، توانیویانە باندێکی لەشفرۆشی دەستگیربکەن کە لە ١٨ کەس پێکهاتوون.


بەڕێوەبەرایەنی روبەڕوبونەوەی تاوان لە بەغدا رایگەیاند، زانیارییان پێگەیشتووە لەسەر بوونی تۆڕێک کە کاری کڕین و فرۆشتن و بازرگانی بە کچانەوە دەکەن کە لەلایەن دوو ژنەوە بەڕێوەدەبرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەلایەن هێزەکانیانەوە بۆسەیان بۆ دانراوە و توانراوە ١٨ کەس لەسەر تۆمەتی لەشفرۆشی دەستگیربکرێن و راپێچی دادگا بکرێن و دواتر بەپێی ماددەی ٢٣٤ سزای عێراقی رابگیرێن. 













گەلەری