ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، کە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ نرخەکەى ٥٠ دینار دابەزیوە، هاوکات، نرخی ١٠٠ یۆرۆش هەزار دینار دابەزی.
ساڵی رابردوو، حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٧١ ھەزار
دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ٢٠١
ھەزار دینارە.
١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ ھەزار دینارە.