سەردێڕ:

کەشناسی هەرێم: لەم ناوچانە نمە باران دەبارێت

AM:11:56:20/10/2021

15236 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە بەشێکى ناوچە شاخاوییەکان نمە بارانى کەم و پروشکە باران دەبارێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە شاری هەولێر ٢٦ پلە و نزمترین پلەش ١٥ پلە دەبێت، سلێمانی ٢٥ پلە بە ١٥ پلە، کەرکوک ٢٧ پلە بە ١٨ پلە، دهۆک ٢٦ پلە بە ١٤ پلە، هەڵەبجە ٢٨ پلە بە ١٦ پلەی سیلیزی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٢٧ پلە و نزمترین پلەش ١٦ پلە دەبێت. سلێمانی ٢٦ پلە بە ١٥ پلە، دهۆک ٢٦ پلە بە ١٥ پلە، کەرکوک ٢٨ پلە بە ١٨ پلە، هەڵەبجە ٢٩ پلە بە ١٦ پلەی سیلیزی دەبێت.

هاوکات، دەستەی کەشناسی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمانی وڵات ساماڵ دەبێت لەگەڵ کەمێک هەور، رۆژی هەینیش ئاسمانی وڵات ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش لە سەرتاسەری وڵاتدا لەو دوو رۆژەدا هیچ گۆڕانێک تیایاندا روونادات.

لەبارەی پێشبینی کەش و هەوای رۆژی شەممەی داهاتوو، راگەیەنراوەکەی دەستەی کەشناسی عێراق دەشڵێت، لە هەرێم و ناوچەکانی ناوەڕاست ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە هەرێم کەمێک پلەکانی گەرما دادەبەزن، بەڵام لە باشور پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.













گەلەری