بەهۆی گرانترکردنی نرخی بەنزینەوە خۆپیشاندان لە بانی مەقان بەڕێوەدەچێت و رێگای سەرەکی کەرکوک - سلێمانی داخراوە.
سۆران محەمەد پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهۆی گرانترکردنی نرخی بەنزینەوە خۆپیشاندان لە بانی مەقان بەڕێوەدەچێت و رێگای سەرەکی کەرکوک - سلێمانی داخراوە.
لە ئێستادا نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ گەیشتووەتە سەروو
٩٠٠ دینار لە هەرێمی کوردستان و ئەوەش ناڕەزای لەلای شۆفێران دروستکردووە و داوای
دابەزاندنی نرخەکە دەکەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە هەرێمی کوردستان دوو پاڵاوگە هەن
بەڵام بەنزین و سوتەمەنی بۆ عێراق دەپاڵێون و کۆمپانیا حزبییەکانی پارتی و یەکێتیش
بەنزین لە دەرەوە دەهێنن و بە گران بە هاوڵاتیانی دەفرۆشن و ماوەی چەند رۆژێکیشە
پاش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن نرخی بەنزین گرانتر کراوە.
دوێنێش، لە بانگگێشتێکدا کە واژۆی پەرلەمانتارانی نەوەی
نوێ و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی، دوو پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری و پەرلەمانتارێکی
فراکسیۆنی ئازادی لەسەرە و ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کراوە تیایدا داوا دەکەن،
لەسەر پرسی گرانبوونی نرخی بەنزین، غاز و دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا،
کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەکان سەردانی پەرلەمانی کوردستان بکات.