سه‌رۆكی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئه‌مریكا و هاوسه‌رەکەی له په‌یامێكدا هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانییان له موسڵمانان پیرۆز كرد و هیوای جەژنێکی خۆش و ئارامیان بۆ تەواوی موسڵمانان خواست.
لەراگەیەندراوێکی کۆشکی سپی‌دا هاتووە جۆ بایدن سه‌رۆكی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئه‌مریكا
و جێڵی هاوسەری پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی موسڵمانانی جیهان کرد و تیایدا دەڵێن، "من
و جێڵ له ناخی دڵمانه‌وه سڵاو بۆ ئه‌وانه ده‌نێرین كه له هه‌ر كوێیه‌كی ئه‌م
جیهانه جه‌ژنی قوربان پیرۆز ده‌كه‌ن. به‌ناوی گه‌لی ئه‌مریكاوه هیواخوازم جه‌ژنێكی
خۆش و ئارام به‌سه‌ر ببات. جه‌ژنی قوربانتان پیرۆز بێت".
ئەمڕۆ ٢٠ی تەمووز، یەکەم
رۆژی جەژنی قوربانە و بەرەبەیانی دوێنێش ٦٠ هەزار حاجی بەرەو عەرەفات بەرێکەوتن بە
مەبەستی ئەنجامدانی مەراسیمی حەجی ئەمساڵ.